چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بەند کراوێکی مەحکوم بە ئیعدام،لە پاتی سێدارە ڕزگاری بوو

به‌ندكراوێکی مەحکوم بە ئیعدام له‌ زیندانی شاری خۆی كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی کوشتنی ئەنقەست به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، دوای‌ لێخۆش بوونی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوەکە له‌ پەتی سێدارە ڕزگاری بوو‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی مەحکوم بە ئیعدام لە زیندانی ناوەندی شاری خۆی كه‌ به‌ تۆمه‌تی “کوشتنی ئەنقەست” لە لایەن دادگای ڕژیمەوە به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو دوای لێخۆش بوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ ئێعدام ڕزگاری بووه‌.
حوكمی قیساس لە لەیاساكانی ڕژیمی ئێراندا بە مەبەستی سزادانی كوشتنی بە ئەنقەست لەبەر چاو گیراوە و بەڕێوەبردنەكەشی پێوەندی بە بنەماڵەی قوربانیەكەوە هەیە و هەر ئەو بنەماڵەیە دەتوانن لێی ببوورن و یان بیدەنە دەست یاسا.
ئێران بەیەكێك لەو وڵاتانە دێتە ئەژمار، كە زۆرترین رێژەی سێدارەی لە خۆ گرتووە و ئەو پرسەش لەگەڵ ڕخنەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بۆتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …