پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / جووتیارانی کوردستان گەنم بە سیلوەکانی ڕژیم نادەن

جووتیارانی کوردستان گەنم بە سیلوەکانی ڕژیم نادەن

سیلوەکانی گەنمی ڕژیمی ئێران لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە بایکۆت کران و خەڵک بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی خۆیان ڕادەستی سیلوەکانی ڕژیم ناکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ئەو جووتیارانەی کە گەنم ڕادەستی سیلۆکانی گەنم دەکەن بڕیاریان داوە کە ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان ڕادەستی سیلوەکانی ڕژیم نەکەن.

شایانی باسە کە ئەمساڵ سیلوی وەرگرتنی گەنم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە چۆڵبوونێکی پێوە دیارە کە لە چاو چەند ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووە.

تەنانەت وەزارەتی کشت و کاڵ ڕایگەیاندوو کە بۆ ئەوەی وەرزێڕان، گەنمەکانیان ڕادەستی سیلوەکان بکەن کرێی ماشینەکەشیان دەداتەوە.

ئەو وادەی بەرپرسانی ڕژیم لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕژیم لە ساڵانی ڕابردوو سەرەڕای هەبوونی پارە، پارەی گەنمی جووتیارانی نەداوە و زۆربەی جووتیاران پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان تا ئێستا وەرنەگرتووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

تەرمی لاوێکی خۆپیشاندەر لە جوانڕۆ دۆزرایەوە + وێنە

رۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ لە گەڕەکی یوسو خان دۆزرایەوە. …