شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / سەرکەوتنی وەرزشوانێکی خەڵکی ئیلام لە کێبەرکێکانی ئاسیا

سەرکەوتنی وەرزشوانێکی خەڵکی ئیلام لە کێبەرکێکانی ئاسیا

وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری ئیلام لە کێبەرکێکانی کاراتەی قارەمانی ئاسیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و میداڵی زێڕی وەرگرت.

زاگرۆس پۆست؛لە کێبەرکێکانی کاراتەی قارەمانی ئاسیادا، کە لە وڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “زەبیحوڵڵا پوورشیپ”،لە کێشی ٨٤ کیلۆی پیاواندا لە کێبەرکێی کۆتایی، بەسەر وەرزشوانێکی ئۆردۆنی سەرکەوت و لە ئاکامدا میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیەی بۆ خۆی مسوگەرکرد.
سەرەڕای هەبوونی بەربەستەکان و بایەخ نەدانی کاربەدەستانی ڕژمی ئێران بە بوارە وەرزشییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەرزشکارانی کورد لە لە ئاستی جیهان و ئێراندا بەردەوام سەرکەوتن وەدەست دێنن و ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەرزشکاران لەگەڵ کێشەی زۆری ئیداری و بێ ئیمکاناتی بەرەوڕوون.

بابەتی هاوپۆل

دەستبەسەر کرانی چوار چالاکی ئەدەبی لە شاری بۆکان

چوار چالاکی ئەدەبی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و  ڕەوانەی ئیدارەی …