سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی شاری شنۆ لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە

سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە هەوڵی بە تاڵان بردنی یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری شنۆدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زگرۆس پۆست؛ سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران دەستی بە هەڵکەندن و تێکدانی قەڵاتگەی “حەسەن نووران”، سەربە شاری شنۆ کردووە کە یەکێک لە ئاسەوارە کۆن و مێژووییەکانی ئەو شارەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی “حەسەن نووران” سپای پاسداران دەستیان بە هەڵکەندنی قەڵاتگەی “حەسەن‌ نووران”، کردووە و خەریکی بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووەییەکانی ئە قەڵاتگەیەن.

 

شایانی باسە کە ئەم هەوڵەی سپای پاسداران، ناڕەزایەتی دانیشتووانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا قەڵاتگەی “حەسەن نووران” چەن جار لە لایەن سپای پاسدارانەوە هەوڵی هەلکەندن و بە تاڵان بردنی ئاسەوارە بە جێماوەکانی ئە قەڵاتگەیەان داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …