حوکمی یەک ساڵ بەندکران بۆ ڕۆژنامەنووسێکی کورد

ڕۆژنامە نووس و چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیمەوە بە یەک ساڵ زیندان مەحکوم کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ” موختار زارعی” لە دوایی بانگ‌کرانی بۆ ناوەندی قەزایی ڕژیم لە شاری سنە، بە تۆمەتی بێڕیزی بە ڕێبەری باڵای ڕژیم، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، “موختار زارعی”، چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە ، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ٧ی بانەمەڕ بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری ڕژیمی ئێران” بە دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “بانگەشە دژی نیزام”بە یەک ساڵ زیندان مەحکوم کرا بوو.

ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە ئینیستاگرام وێڕای پشت‌ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە نووسیویەتی کە هەوڵی زۆرم‌دا سەرنجی دادگا بۆ گرینگی دێموکراسی، ئازادی، چالاکی ئاشتیخوازانە، مافی مرۆڤ و هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدان و… ڕاکێشم، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم و سالیک زیندام بۆ بڕایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ موختار زارعی بە تاوانی بێرێزی کردن بە ڕێبەری باڵای نیزام و بانگەشە بە دژی ڕژیم دادگایی کراو ، ڕۆژی شەممە ٧ی بانەمەڕ حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …