سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنوری چالدێران

هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری چاڵدیران، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٩ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران، بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێشوو، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری چاڵدێراندا کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی”، خەڵکی گوندی “عیسا گولیک”، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا و شەش کۆڵبەری دیکە کە ناوی چوار کەسیان بۆ زاگرۆس پۆست ئاشکرا بووە، “محەمەد میرزایی”، “ئازاد یاستار”، “مەحموود عەلەم‌ هولی”، و “ئومید عەلەم‌ هولی”، بەقورسی بریندار بوون.

کۆڵبەرانی بریندار بۆ چارەسەری پزیشکی، بۆ ناوەندی دەرمانی شاری چاڵدێران گوێزراونەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …