پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

نادیار بوونی چارەنووسی زارا محەممەدی

زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی” نۆژین” نزیک بە دوو مانگ لە زینداندایە و چارەنووسی نادیارە.

زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان، “زارا محەمەدی”، “ئیدریس مینبەری” و “ڕێبوار مینبەری”، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرەیی ئەنجومەنی “نۆژین” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ گرتووخانە. دوای ئەزیەت و ئازاری زۆر لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لەسەر ئەو سێ چالاکە، “ئێدریس مینبەری” و “ڕێبوار مینبەری” بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران، بەڵام زارا محەمەدی ئێستاش لەژێر گوشارەکانی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم دایە و چارەنووسی ناڕوونە.
بنە ماڵە و لایەنگرانی کلتوور و زمانی کوردی و هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی “نۆژین” بۆ پشتیوانی خۆیان لە “زارا محەمەدی”، چەندین جار هەوڵیان داوە کە ناوبراو ببینن و لە بار ودۆخی ناوبراو ئاگادار بن بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەرگرییان لێکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕایگەیاند، “زارامحەمەدی” لە باری جەستەییەوە نالەبارە و و لەژێر ئازار دایە و بەرپرسان بۆ چارەسەری پزیشکی هیچ هەوڵێکی بۆ نادەن.

جێگای ئاماژەیە، کە دوای دەستبەسەری ئەو سێ ئەندامەی “نۆژین”، دوو ئەندام و چالاکی ئەو ئەنجومەنە بە ناوەکانی ” سیروان ئیبراهیمی” بەر پرسی لقی ئەنجوومەنی “نۆژین” لە شاری کامیاران و” منەت ڕەحامنی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەو بۆ زیندان و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …