پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران لە گەرووی هورمز تێکشکا

فرۆکەیەکی بێفرۆکروانی ئێران لە گەرووی هۆرموز ،کە هەڕەشە لە کەشتیەکی جەنگی ئەمریکا کردبوو،لە لایەن کەشتیەکەوە بەرگری کراوە و کەتووەتە خوارەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە بەشێک لە قسەکانیدا رایگەیاند، کەشتیە جەنگیەکەی ئەمریکا لە گەرووی هورموز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان تێکشکاند.

دوناڵد ترامپ وتی؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەڕەشەی لە کەشتییەکە و هەروەها ئەندمانی بۆردی کەشتییە ئەمریکایەکە کردووە کە لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بوون.
هەروەها دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کرد “کەشتیی USSBoxer چالاکییەکی بەرگری لە دژی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئەنجامداوە، کە لە نزیکەی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خوارەوە.
له‌ لایه‌ن دیکەوە‌ “محەمەد جەواد زەریف”، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …