ئێران دەستی بەسەر کەشتیـیەکی نەوتی بەریتانیا گرتووە

سوپای پاسدارانی ڕژیم پشتڕاستی کردەووە کە دەستی بەسەر کەشتیـیەکی نەوتی بەریتانیا لە گەرووی هورمز گرتووە.

پەیوەندیـە گشتیـیەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم ڕۆژی هەینی  لە بەیاننامەیەکدا وتویەتی ئەمڕۆ هەینی کەشتی بەریتانی، کە لە دەمەی بە گەرووی هورمز تێپەڕدەبوو، دەستی بەسەردا گیراوە و هاوردوویانەتە کەنار ئاوەکانی باشووری ئێران.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە لە سەر فەرمانی فەرماندەی کەنارئاوەکانی پارێزگای هۆرموزگان، یەکەیەکی هێزی دەریایی ئێران دەستیان بە سەر کەشتیەکە گرتووە و بە مەبەستی پشکنین براوەتە کەنار ئاوەکانی ئێران.
ئەم کارەی ڕژیمی ئێران لە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵا لە دەسەڵاتدارێتی چیای تاریق فەرمانی کرد ئەو کەشتیـیە نەوتەی ئێران کە لە ١٣ی پووشپەڕ لەلایەن دەسەڵاتدارێتیـەکەیانەوە دەستی‌بەسەرداگیراوە، بۆ ماوەی ٣٠ڕۆژی دیکەش بەو شێوەیە بیهێڵنەوە،تا دادگا لە دانیشتنێکی دیکە بڕیاری لەسەر بدات.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ تا ئێستا ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتی بریتانی گرتووه‌ و هاوكاتیش بریتانیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانیدا گرتووه‌.

جێی ئاماژەیە حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هوشداری دا بە بەریتانیادا کە ڕەنگە ڕووبەڕووی ئاکامەکانی دەستگرتن بەسەر کەشتیـە نەوتهەڵگرەکەی ئێران ببێتەوە.

هەروەهاجێرمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی كه‌شتییه‌كی بریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ گه‌رووی هورمز به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند: ئه‌م كاره‌ مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌ وڵاته‌كه‌م به‌ رێگایه‌كی گونجاو وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، به‌ڵام به‌هێز ده‌بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …