گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری بۆكان

کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ کرێکارێکی  خەڵکی گوندی “یەنگێجە” سه‌ربه‌ شاری بۆکان بە ناوی “عەلی ڕەحیمی”، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەک لە کاتی کارکردندا، گیانی لەدەست داوه‌.
شایانی باسه‌ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی كرێكاران دێته‌ ئه‌ژمار و ساڵانه‌ به‌ سه‌دان كرێكار به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی.

کرێکاران لە کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان یەکێک لەو چین و توێژانەن، کە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ گرنگییەکیان پێ نەدراوە و بەردەوام لە ژێر هەڵاواردنی چینایەتی و ئابووریدان و ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار دەبن، ئەمەش لە حاڵێکدا چەرخی بەرهەمهێنانی بوارە جۆراوجۆرە پیشەیییەکان بە ڕەنج و زەحمەتی ئەم چینە دەسووڕن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …