دوو شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2022

ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وە و چەن دیپلۆماتی ئێرانی سه‌پاند

ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزای خسته‌ سه‌ر وەزیری دەرەوە و ١٠ دیپلۆماتی ئێرانی كه‌ له‌ نیویۆرك ده‌ژین.

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای خستە سەر وەزیری دەرەوەی ئێران و ١٠ دیپلۆماتی ئەو وڵاتە، ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ تووشی هه‌مان ڕێوشوێن ده‌بن كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران “محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف”، كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممە دوای مامه‌ڵه‌ و بێنه‌ و به‌رده‌ی زۆر له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ڤیزای هاتنه‌ ناو ئه‌مه‌ریكای پێ درا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ دیداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌مانه‌وه‌ی  له‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ده‌توانێ بچێته‌ باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی جان كنێدی، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تری ئه‌مه‌ریكا لێی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و بۆی نییه‌ به‌ ئازادی به‌ نێو ئه‌مه‌ریكا بسووڕێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌ نوێكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ١٠ دیپلۆماتكاری ئێرانی هه‌مان سزای محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیان به‌سه‌ردا ‌سه‌پێنراوە و ناتوانن به‌ ئازادی لە نێو ئه‌مه‌ریكا بسووڕێنه‌وه‌ و بگره‌ سنوور و شوێنی دیاریكراویان بۆ داده‌نرێ و نابێ له‌و سنوور و شوێنانه‌ زیاتر بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌وەش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ پێوه‌ندییه‌كانی تاران و واشنتن له‌وپه‌ڕی گرژیدایه‌ و به‌رده‌وامیش ڕوو له‌ گرژی زیاتر ده‌كات، پاش تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا و هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كان دوو جار دوای یه‌ك كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای تووڕه‌ كردووه‌.

سەرچاوەی هەواڵ  ماڵپەری( وشە)

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …