یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

کۆچی دوایی هونەرمەندێکی ناوداری خەڵکی شاری سنە

   یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری خەڵکی شاری سنە ، لە دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٥ی پووشپەڕ هونەرمەندێکی ناوداری خەڵکی شاری سنە بە ناوی مامۆستا “محەمەد سابر سابری “، کە مامۆستای خۆشنووسی ئەو شارە بوو، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا “محەمەد سابر سابری “لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویە وهەر لە سەرەتای تەمەنی منداڵیەوە تێکەڵ بە دونیای هونەر و جوانی بوو و لەگەڵ مامۆستا “مەهدی کەماڵی کوردستانی ” سەرەتاکانی کاری خۆشنووسی دەستپێکرد و لە قۆناغی ناوەندیدا بەشێوەی جیددی کاری جواننووسی و خۆشخەتی لەلای مامۆستا “ئەحمەد حەواری نەسەب” ناسراو بە “ئەبوو سەعید”تێپەڕاند و دواتر لە ساڵی ١٣٥١دا لە ئەنێستیتۆی هونەر لە شاری تاران قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا، بە هاوکاریی مامۆستا “کەماڵی کوردستانی” و چەن کەسی دیکە “ئەنجوومەنی خۆشنووسانی” پارێزگای سنەیان دامەزراند و دەستیان بە کار و چالاکی هونەری کرد.

مامۆستا “محەممەد سابر” لە ساڵی ١٣٦٤ تاکوو ساڵی ١٣٧٥ بۆ ماوەی ١١ ساڵ بەرپرس و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی خۆشنووسانی پارێزگای سنە بوو.

ناوبراو لە درێژەی تەمەنیدا بە فێرکاری و پەروەردەی هۆگرانی بواری خۆشنووسی سەرقاڵ بوو.

مامۆستا “محەمەد سابر سابری” ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدیی شاری سنە لە بەشی هونەرمەندان و ناودارانی کورد، بە خاک سپێڕدرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …