سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

شەش کەس لە بەندکراوانی زیندای ئێڤینی تاران مانیان لە خواردن گرت

شه‌ش كه‌س له‌ به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتنی نادادپه‌روه‌رانه دەستیان دایە مانگرتن.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ ٦ کەس لە بەندکراوانی زیندانی ئیڤینی شاری تاران بە ناوەکانی “حسێن سه‌رله‌ك، بێهرووز زارع، مۆرتێزا نه‌زه‌ری، مۆحسین ئه‌مین پوور،ڕه‌زا بازئازاده و ڕه‌زا محه‌مه‌د حسێنی”، بە هۆی بارودۆخی ناله‌باری زیندان ده‌ستیاندایه‌ مانگرتن له‌ خواردن و بە بڵاو کردنی ڕاگەیندراوێک وێڕای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكی مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌یان، داوایان كردووه‌ كه‌ ئه‌سڵی ماده‌ی جیاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌، مافی به‌هره‌‌مند بوون له‌ پارێزه‌ر، قه‌بووڵ كردنی ئازادی مه‌رجداری به‌ندكراوانی سیاسی و پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ی خواردن و جیره‌ی غه‌زایی به‌ندكراوان جێبه‌جێ بكرێت.
شایانی باسە کە بەرپرسانی زیندانی ئیڤین تا ئێستا هیچ وڵامێکیان بە داواکاریەکانی ئەو بەندکراوانە نەداوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …