شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەربڵاوی دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیلاعاتی ڕژیم لە شارەکانی، سنە، مەریوان، میاندوا، سایین قەڵا و تیکاب دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی هەینی ٢١ی پووشپەڕ هیزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سایین قەڵا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی قانزالی و دوو کەسیان بە ناوەکانی “ڕەحیم ئەحمەدپوور و ئەمیر تاپۆ” دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی “هێمن محەممەدیان” و “پووریا ناسری”، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم دەستبەسەر کران.
هێزەکانی ڕژیم ئەو دوو هاوڵاتیەیان بە تۆمەتی “لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی” دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاوڵاتی دیکە خەڵکی سایین قەڵا بە ناوەکانی ، مەحموود قسمەتی، خالید ڕەحیمی، عەلی ئیبراهیمی، عەلی شیری ومەحموود سەبوور دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە شاری میاندواو دوو برا بەناوەکانی “کەیوان و ئاوات بێهرووزی” دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “گۆران قوربانی”، “فاتێح هوشمەند”، “عەلی ڕەزایی” و “ئومید ساڵحی”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاون و چارە نووسیان نادیارە.
شایانی باسە کە “گۆران قوربانی”و “فاتێح هوشمەند” ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …