چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆکوژی دوو کەس لە شارەکانی سەقز و پیرانشار

کرێکارێکی تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، هەروەها کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی پووشپەڕ، کرێکارێکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناوی “قادر” خەڵکی شاری سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کرێکارە کوردە، بەهۆی بێکاری و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی داهات، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی “هاجەر ئەرووسی”، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “شەکراوی” سەر بە شاری پیرانشار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “هاجەر ئەڕووسی” بە هۆی کێشەی خێزانی لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …