دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
ماڵەوە / کوردستان / ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردەوە.

زاگرۆس پۆست؛ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە ئێمە بڕوامان بە چارەسەری مەسەلەی کورد لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە بووە، بەڵام ڕژیمی ئێران بەردەوام کەش و هەوای بێ متمانەیی درووست کردوووە.

دەقی ڕاگەیاندنەکە:

بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین:

١-  حیزبه‌كانی پێكهێنه‌ری ناوه‌ندی هاوكاریی، هه‌مووكات‌ بڕوایان به‌ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ كوردستانی ئێران به‌ رێگای ئاشتیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه و دیالۆگ‌ هه‌بووه و هه‌یه‌‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ لایه‌ك‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌بووه‌، و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌زموونی وتووێژه‌كانی ڕابردووش زیاتر كه‌ش و هه‌وای بێ متمانه‌یی درووست كردووه‌

۲_ لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هێندێک ناوەند و لایەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری لە پێوەندیدان. مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی کوردە.

٣- هەرکات مه‌رجه‌كانی دانوستانێکی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كو‌رد له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌دی بێ، بە دڵنیایی ناوه‌ندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

ڕێكه‌وتی ۲۲ی پوشپەڕی ۱۳۹۸

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …