سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دوو هاوڵاتی بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستدا

دوو هاوڵاتی بەهۆی ڕاودوونان و تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە نێوان جادەی سەقز- سنەدا، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ماشینی دوو هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “حسێن و حەسەن ڕەسووڵزادە”، خەڵکی شاری سەقز، کە باوک و کوڕ بوون، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە جادەی نێوان بیجار- سەقز، تووشی ڕووداو بوو و بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ماشینێکی دیکەدا، هەر دوو شۆفیرەکە گیانیان لەدەستدا و “حسێن ڕەسووڵزادە” بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ‌هێزەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، ویستوویانە ماشینی “حەسەن ڕەسووڵزادە” ڕابگرن، کە لە ئەنجامی تەقە کردن و ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، ئەم کاسبکارە ، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …