پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنووریەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە، ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوەکە:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

ناوەند و ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ!

تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکان!

هەروەک ئاگادارن، لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی پووشپەڕدا (١٠ و ١١ی ژووئیە)، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای تۆپخانە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، هێرشێکی کوێرانە و بەربڵاوی کردووەتە سەر ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە ئاکامی ئەم هێرش و بۆردومانانەدا کە ئامانجیان گورزوەشاندن لە بنکە و بارەگا سنوورییەکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە، لە لایەکەوە پانتایەکی بەرین لە ڕەز و باخ و پاوانی دانیشتووانی گوندە سنووریەکان سووتاون و ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەند و هەوارچییەکانی باشووری کوردستان ئاوارە بوون و لە لایەکی ترەوە زۆر بەداخەوە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “زەیتوون قادر” گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەک هاووڵاتی و سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون.

ئێمە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکوومکردنی ئەو سەرەڕۆیی و ملهۆڕییەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی “زەیتوون قادر” دەردەبڕین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. لە هەمان کاتدا وێڕای مەحکوومکردنی سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری هەرێم و پێشێلکردنی سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان، ترس و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی و نانەوەی ئاژاوە و دڵەراوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان، خوازیاری ئەوەین هەموو توانای خۆتان بۆ ڕیسواکردن و لەقاودانی سیاسەتی سەرەڕۆیانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان بخەنەگەڕ و لە ڕێگای جۆراجۆرەوە ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم و ڕیسوا بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢١ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی
١٢ی جوولای ٢٠١٩

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …