یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتی لە مەهاباد

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەهاباد، دوو هاوڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ١٥ی پووشپەڕ، دوو هاوڵاتی کورد خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “شێرکۆ عەباس تاهیر” و “هوشیار ئەمینی”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە مەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتیەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە، دەستیان بە پشکنینی ماڵی ناوبراوان کردووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …