چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

بریندار بوونی دوو پێشمەگەی کۆمەڵە

لە درێژەی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکان، دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو با ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی پووشپەڕ هێزەکانی سپای ڕژیم تۆپباران و مووشەکبارانی سنوورەکانی چۆمان و بەرزایەکانی هەڵگورد و ئالانەیان بۆ جارێکیتر دەست پێکرد.
هاوکات فڕۆکەی بێفرۆکەوانی سوپای پاسدارانی ڕژیم بەسەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات  سووڕاونەتەوە، دەستیان کردووە بە بوردوومان کردنی ئەو ناوچەیە.

هەر بەم بۆنەوەستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا بڵاوی کردەوە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بنکەیەکیان لە سەر سنوور تۆپباران کراوە و دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە بریندار بوون.

دەقی ڕاگەیاندنەکە:

راگەیاندنی ستادی نیزامیی کۆمەڵە لەبابەت تۆپبارانەکانی ئەمرۆی سپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!

دۆستان و دلسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە لە درێژەی تۆپبارانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە٢٠ی پووشپەر و بۆ رۆژەی دووهەم فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سپای پاسداران بنکەیەکی هێزی سەرسنووری کۆمەڵەیان لە دۆڵی رۆست لە ناوچەی باڵەکایەتی بۆردمان کرد.

لە ئاکامی ئەم بۆردمانەدا کە ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند بێجگە لە زەرەروزیانی ماڵی دوو پێشمەرگەی قارەمانی کۆمەڵە بریندار بوون کە بەداخەوە برینی یەکێک لە هاورێیانمان قورسە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

ستادی نیزامیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی پووشپەری ١٣٩٨ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …