سپای تیرۆریستی پاسداران بەردەوامە لە تۆپباران کردنی سنوورەکان

سپای پاسدارانی ڕژیم ، خاکی هەرێمی کوردستانی بۆ دووهەمین ڕۆژ تۆپباران و کاتیووشاباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی پووشپەڕ لە سەعاتی ٨ی بەیانی کۆپتەر و فرۆکە بێ فرۆکەوانیەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئێران، بۆ دووهەمین ڕۆژ بە سەر ناوچەکانی “کەروزین”، “سیدەکان”، و”بەربەزین” هەروەها گوندەکانی “”دێرێ، داسنیا، تەلان، بێ قەپوشک، دوستانا” سووڕاونەتەوە و هەروەها لە سەعاتی ٩وە دەستی کردووە بە تپۆباران و کاتیوشابارن کردنی ئەو ناوچانە و بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
بە وتەی فەرماندەی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هیچ زیانێک بە هێزەکانیان لە ناوچە سنووریەکان نەگەیشتووە.
شایانی باسە کە ڕۆژی چوار شەممە ١٩ی پووشپەڕ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ،سپای پاسداران شاخ و بەرزاییەکانی سنووریی نێوان “پیرانشار” و “چۆمان” و هەروەها بەرزاییەکانی “سیدەکان” و”بەربەزین” و وەرەوها بنکەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەردوو حیزبی دیموکراتی تۆپباران کرد.
لە تۆپبارانەکەی سپای پاسداران بۆ سەر گوندەکانی هەرێم، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “زیتوون قادر” گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو برای ئەو کچە بە ناوەکانی “سیروان” و “ئیسماعیل”، لە گوندی دێرێ بەسەختی بریندار بوون.

ئەو تۆپباران کردنەی هێزە تیرۆریستەکانی ڕژیم دوای کوژرانی پێنج ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار و جوانڕۆ و هەڕەشەی سپای پاسدارانی ڕژیم لە حیزبە کوردیەکان ئەنجام دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …