سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ لە شاری سەقز دەستبەسەر کران

سێ ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز، سێ کەس لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ” بە ناوەکانی “بەهمەن گوڵاڵی”، “فایەق یووسفی” و “هادی محەممەدزادە”، دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو سێ ئەندامەی گرووپی شاخەوانی هەڵۆی سەقزیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپزسیۆنی ڕژیم دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سەقز، هێزەکانی ئیتلاعات، لە دوایی دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاوڵاتیە، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکانیان کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …