هەڕەشەی سپای پاسداران، لە حیزبە کوردییەکان

فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ڕژیم هەڕەشەی تووڵە سەندنەوەی لە حیزبە کوردیەکان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەوڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سپای پاسدارانی تیروریستی ڕژیم، لە لێداوانێک لە شاری پیرانشاردا، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکان کرد.

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری پیرانشار کوژرانی ٣ کەس لە هێزەکانی قەرارگای حەمزەی پشت ڕاست کردەوە.

هەروەها ئەو قەرارگایە ڕایگەیاند،٣ کەس لە هێزەکانی قەرارگای حەمزە بە ناوەکانی حاسڵ ئەحمەدی، ستار پیروتی و ئومید مەلازادە کوژراون و هەروەها کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

ئەو لێدوانە هەڕەشەئامێزەی فەرماندەی قەرارگای حەمزە پاش کوژرانی ٣ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران دێتە ئاراوە کە وتبووی: حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، چاوەڕوانی تۆڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران بن.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە،ڕاپۆرتەکان باس لە کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی “محەممەدخان سوڵێمان‌نەسب”، خەڵکی گوندی “تاوەگۆز” و دانیشتووی شاری جوانڕۆ دەکەن کە لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە کوێستانەکانی “بێوڵە” سەر بە شاری جوانڕۆ کوژراوە و دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوەکانی “لایەق سەیدی و ڕەئووف زارعی”، بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …