دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

تۆباران کردنی ناوچە سنووریەکانی هەڵگورد و کێلەشین لە لایەن سپای پاسدارانەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم، بنکە و مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتیان لە ناوچە سنوریەکانی هەلگورد و کیلەشین تۆپباران کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ بەرە بەیانی رۆژی چوارشەممە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بەردەسوران( ئالانە) و هەروەها مەقەرەکانی هەردو حیزبی دیموکرات توپباران کرد و تا ئێستا فروکەی سیخوریەکانی ڕژیم بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

هەروەها بە پی ڕاپورتی فەرماندەی هیزەکانی کۆمەڵە ؛ تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران سنووری دەڤەری برادۆستیان تۆپباران کردوە، بەپێی زانیارییەکانی، تۆپ بەر ماڵێک کەوتووە و دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان ئەندامی بنەماڵەیەک بوون.

تا ئێستا هیچ خەسارێک بەرحیزبە کوردییەکان نەکەوتووە.

ئەم هێرشانە پاش شەڕی نێوان هێزەکانی سپا و هێزی پێشمرگە لە بەردە سۆران لە سەر سنووری شاری پیرانشار و کوژرانی سێ ئەندامی سوپای پاسداران لە شاری پیرانشار دەستی پێکردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …