بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەندکراوێکی کورد پاش پێنج مانگ دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێ شەممە ۱۸ی پووشپەڕ “فەرهاد محەممەدی” پارێزەر و چالاکی ژینگەپارێز و هەروەها بەرپرسی گشتی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوایی پێنج مانگ دەستبەسەری و ڕاگیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ســنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
فەرهاد محەممەدی لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کــرابوو.
فەرهاد محەممەدی  لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە ئەندامانی حیزبی یەکێتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکانی ژینگەپارێز بە ناوەکانی ، فازڵ قۆیتاسی، هادی کەمانگەر، عیسا فەیزی، ئامانج قوربانی، ڕاشد مونتەزری، حسێن کەمانگەر، بەختیار کەمانگەر، ڕەزا ئەسەدی، و حیشمەت یاوەری لە لایە هێزە کانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …