سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

برینداربوونی دوو کۆڵبەر خەڵکی پیرانشار و مەهاباد

هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاخی “سیاکێو” لە سنووری “کێلەشین” سەربە شاری شنۆ کاروانێکی کۆڵبەرانیان داوەتە بەردەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شنۆ و سیدەکانی هەرێمی کوردستان، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “سامان سوور” خەڵکی مەهاباد و “غەریب عەلیزادە” خەڵکی پیرانشار بە قورسی بریندار بووون.

سەر چاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی چەکدارەکانی ڕژیم بە بێ ئاگادار کردنەوە و لە پشتەوە تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کردووە و بریندار بوونە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی  ڕەوانەی نەخۆشخانەی “سۆران” لە هەرێمی کوردستان کراون.

ڕژیمی ئیسلامی ئێران لەبری ئەوەی کە بۆ ئەو کەسانەی کە کاری سەر سنوور و کۆڵبەری دەکەن و بە جەستەی لاواز و بێ‌ گوشتی خۆیان سەرقاڵی کاری کۆڵبەرین، کار و پیشەی شێاو و گونجاویان بۆ دابین بکات،دەیاندەنە بەر دەسڕێژی گوللە و برینداریان دەکەن یان گیانیان لێ‌ دەستێنێ‌ و زۆر جاریش بێ‌حورمەتی بە تەرمەکانیان دەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر رادەستی بنەماڵەکانیان ناکاتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …