پێنج شه‌ممه‌ 25 ئایار 2023

بڕیاری دەرهێنانی کۆئەندامی زیندانیانی مەحکوم بە ئیعدام لە ئێران

ئیبراهیم ڕەئیسی بەرپرسی دەزگای دادوەری ڕژیم بڕیاری ڕێگە پێدانی دەرهێنانی کۆئەندامی لەشی ئەو زیندانیانەی کە سزای ئیعدامیان بە سەردا سەپاوە داوە.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند ڕێگە دەدرێت بە دەرهێنان و بەکارهێنانی کۆ ئەندامی ئەو زیندانیانەی کە سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوە، ئەم بڕیارەش لە لایەن پزیشکان و پارێزەرانی ئێران ناڕەزایەتی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
هەروەهاکۆمەڵێک لە پزیشکان و پارێزەرانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە ئەو بڕیارە دژی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەییەکانە.
بەرپرسی کۆمەڵەی پزشکانی نەشتەرگەری ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەوەی ئەم بڕیارە بڕیارێکی گونجاو نییە دەبێتە هۆی ئەوەی کولتوری بەخشین و دەرهێنانی ئەندامی لەش لە ئێراندا بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …