شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2020
ماڵەوە / کوردستان / گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی لاوی کورد لە سنووری شاری سەردەشت

گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی لاوی کورد لە سنووری شاری سەردەشت

کۆڵبەرێکی لاو خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە١٦ی پووشپەڕ لە سنووری “کانی زەردی” شاری سەردەشت کاروانێک لە کۆڵبەران دەکەونە بۆسەی هێزەنیزامیەکانی ڕژیم و دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە،کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی لاو  خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “مەنسوور گرژە” تەمەن ٢١ ساڵ گیانی لە دەست دەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند،کە ئەو کۆڵبەرە لاوە، کۆڵەکەی سیگار بووە و لە نزیکەوە تەقەری لێکراوە.

بابەتی هاوپۆل

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی چاڵدۆران و پیرانشار کوژران

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی چاڵدۆران و پیرانشار کوژران رۆژی ھەینی ١٩ پوشپەر ھێزە چەکدارەکانی کۆماری …