سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ناتانیاهۆ داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: بەرزكردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە مەترسیدارە، وڵاتانی ئوروپایی دەبێت سزای زۆرتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەرزكردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بەهەنگاوێكی مەترسیدار ناولێبرد و داوا لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا دەكات، راستەوخۆ سزای زۆرتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری یوفال شتاینتس، وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەگەرچی هەنگاوەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر هەنگاوی سستن، بەڵام ئەو بڕیارەی تاران پابەند نەبوون بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەیە و هەنگاوێكیشە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی.

هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: لێكۆڵینەوە لە بریارەكانی ئێران دەكەن لەبارەی زیادكردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕژیمی ئێران كەمكردنەوەی پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتنی ئەتۆمیەوە راگەیاند و بڕیاری دا پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە سەروو رێژەی %٣،٦.
عەباس عیراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا كارە تەكنیكییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە %٣،٦ كۆتاییان دێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێران رێژەی پیتاندن دەگەیەنێتە ئەو رێژەیەی بەگونجاوی دەزانێت و ئەو بڕە بەرهەمدەهێنێت، كە پێویستی پێیەتی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …