خۆ کوژی مێرمنداڵان، ئەم جارە لە مەهاباد

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤ مێرمنداڵی کچ و کوڕ، لە شار و ناوچەکانی کوردستان کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ١٥ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی “باگردان” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “ئەبوبەکر خزرنیا”، تەمەن ١٦ ساڵ، لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەر لەو پەیوەندیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری زەڕینە سەر بە شاری دیواندەرە،بە ناوی “دڵنیا سۆفیزادە” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ١٥ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “مەرزیە بایزیدی موقەدم”، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەربە شاری پیرانشار، بە هۆکاری نادیار، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٤ی پووشپەڕ، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی گوندی “تاژان دەرێ”، سەر بە شاری شنۆ، بە ناوی “شیوا شەعبانی”، تەمەن ١٦ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …