چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

کێوی ئاویەری سنە لە نێو ئاگردا

بەشێکی دیکە لە کێوی گەشتیاری ئاویەری شاری سنە بۆ سێهەمین جار ئاگری تێبەردرا و لە نێو بڵێسەی ئاگردا سووتا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ بۆ سێهەمین جار لە کێوی “ئاویەر”ی شاری سنە ئاگرکەوتەوە و بەهۆی زۆربوونی تینی ئاگرەکە ڕێگای سنە بەرەو شارەدێی “حەسەناوا” سووتا و خەسارێکی گەورەی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی پووشپەڕ بەدوای ئاگر کەوتنێک لە کێوی ئاویەر،بە هەڵمەتی ژینگە پارێزان و چالاکان و هۆگرانی ژینگە و خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی گەرما و هاوین ئاورکەوتنەوەکان لە دارستانەکان و ژینگەی کوردستان زۆر زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بووە و چەند جار ڕاپۆرتی ئاگرتێبەربوونیان لە شارەکانی سنە، مەریوان، کامیاران، پاوە، جوانڕۆ،ئیلام، شنۆ، پیرانشار و گوندەکانی دەور وبەری ئەو شارانە بڵاو بوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چالاکان و ژینگەپارێزان و خەڵکی دانیشتووی ناوچەکان تا ئێستا چەند جار داوایان لە بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیمیان کردوە کە لە کاتی ئاگر کەوتنەوەدا هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە بۆ یارمەتی خەڵک بنێرن و هاوکاریان بکەن، بەڵام هیچ هاوکاری و یارمەتییەکیان پێ‌نەگەیشتووە و دەست و پەیوەندیەکانی ڕژیم وڵامدەرەوە نەبوونە.

هەروەها لە لایەکی دیکە شەوی ١٤ پووشپەڕ بەشێک لە لەوەڕگە و سروشتی ئاواییەکانی مارنج و مووچژ و پەنێران لە ناوچەی کامیاران لە ئاگرێکی گوماناوییدا سووتا کە بە یارمەتی و ماندووبوونی خەڵکانی خۆڕسک پاش چەند کاتژمێر ئاگرەکە کوژایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …