دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2023

مانگرتنی کرێكارانی به‌ندئاوی كانی سێو

کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو” لە شاری پیرانشار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی دربڕین بە پێنەدانی حەقدەستی بە دواخراوەکانیان، ده‌ستیان له‌ كارکەیان كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو” لە شاری پیرانشار، له‌ ناڕه‌زایه‌تی دربڕین بە دواخرانی حەقدەستی ٤ مانگەیان لە چوونە سەر کارکەیان خۆیان بوارد و دەستیان دایە مانگرتن.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بە سەر مانگرتنی کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو”، بەرپرسانی ئەو بەنداوە وڵامی داخوازییه‌كانی کرێکارانیان نه‌داونه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نكارکەش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرتنی له‌ كرێكارانی مانگرتوو كردووه‌.
هەروەها كرێكارانی ناڕازی ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ ‌تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
شایانی باسە کە لە یەک مانگی ڕابردوودا کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو” بۆ سێەمین جارە کە مانیان گرتووە و ناڕەزایەتیان دربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …