پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

خۆکوژی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە پیرانشار

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە١٥ی پووشپەڕ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی “مەرزیە بایزیدی”کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسە کە”مەرزیە بازیدی” بە هۆی هەژاری بنە ماڵەیەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسیننەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٤ی پووشپەڕ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “شیوا شەعبانی” بە هۆی کێشەی بنەماڵیەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە چەند ساڵێکە دیاردەی خۆکوژی بەتایبەتی لە نێوان کچان وژنان لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەهۆکاری کۆمەڵایەتی وخێزانی و ئابوورییەوە، روو لە زیادبوونەو، ئەمەش پەرۆشی ونیگەرانی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵناسانی لێکەوتووتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …