پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

گیان لەدەستدانی کاسبکارێکی کورد لە نەخۆشخانە

کاسبکارێکی کورد کە ڕۆژی یەکشەمە بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم بریندار بوو، بە هۆی قورسی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “یوونس ئاڵتوون”، تەمەن ٢٦ ساڵ،خەڵکی گوندی “نەمنجێ” سەربە شاری پیرانشار، بە هۆی قورسی برینەکەیەوە، لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ، گیانی لەدەستدا.

شایانی باسە کە ئەو کاسبکارە کوردە ڕۆژی یەک شەممە، ٩ی پووشپەڕ، لە ناوچەی “زێویە و ماشکان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندارکرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …