سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بریندار بوون و کوژرانی سێ کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بر قورسی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی پووشپەڕ هێزە نیزامیەکانی ڕژیمی ئێران لە کوێستانی “نەڵکەمین”لە نزیک ئاوایی هانەگەرمەڵە سەر بە شاری نۆدشە، تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بە ناوی”گۆران” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئەو ئاوایە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بو ناوی “ئەسیر شاپەسەندی” بە قورسی بریندار بووە و کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.
هەروەها لەم پەیوەندیە و هاوکات لە بەرزایەکانی ملەی تەتە، هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

کۆڵبەری شێوە ژیانێکە یان لانیکەمی دیاردەیەکی ئابوورییە کە لە دەرنجامی سیاسەتەکانی حکوومەت لە کوردستاندا سەری هەڵداوە و قوربانییەکانی ئەو سیاسەتە بە رێگای بڕینی سنوور لە هەوڵدان ژیانی خۆیان لە ژێر زەختی سیاسەتی ئابووری و ئەمنی حكوومەت رزگار بکەن و ئاواتەکانیان لە ژیان بێنە دی

کۆڵبەرەکان کۆمەڵێک قوربانی سیاسەتی ئابووری حكوومەتن نەک کۆمەڵێک تاوانبار کە ئالۆزی ئابووری بۆ حکوومەت دەنێنەوە و ڕۆژانەش دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …