چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ژیانەوە سەبارەت بە هێرش کردنە سەر نووسینگەی ئەو ئەنجومەنە

ئەنجومەنی ژیانەوە، سەبارەت بە هێرش بۆ سەر نووسینگەی ئەو ئەنجومەنە و هەروەها تێکدان و شکاندن و بە تاڵان بردنی کەرەستەی نێو نوسینگەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی “ژیانەوە” لە شاری مەریوان، که له باخی پارک جێگیر بووه و به شێواندن و شکاندنی کەرەستە و ئامێرەکان و شپرزکردن و بەتاڵان بردنی، هەوڵی لە ناو بردن و ڕاگرتنی چالاکیەکانی ئەو ئەنجومەنەیان داوە، هەر بەم بۆنەوە ئەنجومەنی پێشگیری لە ئیعتیادی “ژیانەوە” ڕاگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

خەڵکی بەشەرەفی شاری مەریوان و دەوروبەری!

هەر وەک ئاگادارن، ماددەی هۆشبەر وەکوو مەترسیدارترین دیاردەی دزێوی سەردەم، ژیان و سڵامەت و بەها ئەخلاقییەکانی مرۆڤی کردووەتە نیشانە.
بە شانازییەوە ئەنجومەنی ژیانەوه، بە هاوکاری و یارمەتیی هەمەلایەنەی ئێوه، ماوەی ۱۲ ساڵه بێوچان بۆ هوشیارکردنەوەی خەڵک و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، تێدەکۆشێت و هەنگاوی گونجاوی هەڵگرتووە و ڕێگایەكی زۆری بڕیوه. دیارە ئەو هەوڵانە هەڕەشەیەكی ئاشكرایە بۆ سەر بەرژەوەندیی هەندێک كەس و لایەنی هەلپەرست. بۆیە ناحەزانی گەشه و نەشەی کۆمەڵگا و دوژمنانی سڵامەتی و تەندروستی، چاویان به چالاکی وهەنگاوه کاریگەرەکانی “ژیانەوە”دا هه‌ڵنایە و هەرجاره و به شێوازێک له بەردەم کار و چالاکییەکانی ژیانەوەدا کۆسپ دروست دەکەن، تا بەشکوو بتوانن به نیازه گڵاوه‌کانیان، که خەڵەفاندن و خەساندنی کۆمەڵگایه، بگەن.

ئەمجارەش دەست یان دەستانێکی پیس و چەپەڵ هەڵیانکوتاوەته سەر نووسینگەی ژیانەوە، که له باخی پارک جێگیر بووه و به شێواندن و شکاندنی کەرەستە و ئامێرەکان و شپرزکردن و دزینیان، به بۆچوونی خۆیان، ژیانەوه له ئەرکه ئینسانییەکانیان دوور بخەنەوە. دیارە ئەمە جاری یەکەم و دواجاریش نییه، بەڵام “ژیانەوه” بە پشتیوانیی جەماوەر، پشتئەستوورتر لە جاران بەرهنگاری ماددەی هۆشبەر دەبێتەوه و بەم هەوڵه نەزۆک و ترسنۆکانه نالەرزێت و بەردەوام ده‌بێت. زۆر بە دڵنیاییەوە خەڵکی ئەمەگناسی شار و گوندەکانی مەریوان، هەروەک چۆن بۆ پشتیوانی له بوومەله‌رزه و لافاولێدراوان، دڵسۆزی و بەهاناچوونی خۆیان سه‌لماند، ئاوەهایش لە بەرانبەر لافاوی ئیعتیاددا که ژیانی هەموومانی خستووەته بەر مەترسی، مرۆڤدۆستی و هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن و زیاتر له جاران پشتیوانی ژیانەوه دەبن و دەیسەلمێنن که دڕندەیی و زەبر و زه‌نگ ناتوانێت ژیانەوه، لە ڕەوتی خزمەتگوزاریی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆی چاوترسێن بکات.

بە سپاسەوە
ئەنجومەنی ژیانەوە
١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …