پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ڕزگار بوونی دوو هاوڵاتی کورد لە پەتی سێدارە

دوو هاوڵاتی خەڵکی ناوچەی مەهاباد کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لە شەڕێکی بنەماڵەیدا، دوو هاوڵاتی دیکەیان کووشتبوو، و حوکمی ئیعدامیان بە سەردا سەپابوو دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی “گرد شیلان” سەر بە “خەلیفانی” شاری مەهاباد، کە بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی دیکە، لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە هۆی لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، ئەو دوو هاوڵاتیە لە ئێعدام ڕزگار کران.

ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە، کە لە گەڵ دوو کەسە کوژراوەکەداخزمایەتیان بووە،لە ڕۆژی شەڕەکەدا کە بەهۆی کێشەی نۆرە ئاوی کشتوکاڵی، تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ ببوون و بەو هۆیەوە، دوو برا کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، دوایی دوو کەسە بکوژەکە لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست بە ئیعدام مەحکوم کران.

پاش ساڵێک هەوڵ و هیمەتی هاوڵاتیان و ڕیش سپیەکانی شارەکانی مەهاباد، سەردەشت و ڕەبەت،هەروەها خەڵکی خێرخواز توانیان لێخۆشبوون لەو بنەماڵەیە بستێنن و ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …