کونترۆڵ کردنی هاتوچووی خەڵک لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانەوە

هێزەکانی سپای ڕژیم لە ناوچە جیا،جیاکانی کوردستان دەستیان کردووە بە گەمارۆدان و   پشکنین  خڵکەوە .

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەی زاگرۆس پۆست؛ هێزەکانی سپای ڕژیم، بە ماشینی “تویوتا”، کە دۆشکای لەسەر بووە، هەروەها هێزی ماتۆڕسوار کە چەکی کڵاشیان پێ بووە و سەروچاویان داپۆشیوە، شارەدێی سەرچناری سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئەو شوێنەیان گەمارۆ و لە ژێر چاودێریان خستووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، کە هێزەکانی سپای ڕژیم بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لەو ناوچەیە ماونەتەوە و گەمارۆیان داوە و دەستیان کردووە بە پشکنینی خەڵکەوە.
هەر لەم پایوەندیەدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بنکە و ناوەندە نیزامییەکانی ڕژیم، بەردەوام و بە شێوەی جۆراجۆر، چەکوچۆڵ و هێزی نیزامی هەناردەی کوردستان کردووە و دەستیان کردووە بە نۆژەن کردنەوەی پایگا کۆنەکانیان و زۆرتر خەڵکیان خستۆتە ژێر چاودێری و بە شێوەیەکی دیکە کوردستانیان میلیتاریزە کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …