چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

نادیار بوونی چارەنووسی ئەندامێکی ئەنجومەنی نۆژین

زیاتر لە چل ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی “نۆژین” تێدەپەرێت و تا ئێستا چارە نووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی “زارا محەممەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی “نۆژین” تێدەپەڕێت کە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردستدا نیە.

ڕۆژی ٢ی جۆزەردان، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری”، “ڕێبوار مینبەری” و “زارا محەمەدی “، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارەدا دەستبەسەر کران.

ڕۆژی ٥ی جۆزەردان،دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئەو سێ چالاکە مەدەنی کوردە،دوو کەسیان بە ناوەکانی “ئیدریس مینبەری” و “ڕێبوار مینبەری”، خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین، ئازاد کران، بەڵام “زارا محەمەدی”، ئەندامێکی تری ئەم ئەنجومەنە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە چارە نووسی نادیارە.

سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی “نۆژین” و بنەماڵەوی زارا محەمەدی و هەروەها چالاکانی مەدەنی لە شاری سنە و هەروەها چالاکانی بواری مافی مرۆڤ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا،تا ئێستا لە لایەن لایەنە پەیوەندیارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە،هیچ وڵامێک نەدراوەتەوە و چارە نووسی ناوبراو وەر بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …