چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد لە پیرانشار

ڕۆژی یەک شەممە کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێرانەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “یوونس ئاڵتوون”، تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “نەمنجێ” سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە نێوان گوندەکانی زێوکە و ماشکان،بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، بریندار بوو و دوایی بۆ چارەسەریی پزیشکی بە هۆی قورسی برینەکەیەوە ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراوە، لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …