یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی ٩ چالاکی مەدەنی کورد لە کرماشان

دەستبەسەر کردنی ٩ چالاکی مەدەنی کورد لە کرماشان

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٩ هاوڵاتی کوردیان لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پارێزگای کرماشان دەستیان دایە دەستبەسەری ۹ کەس لە چالاکانی مەدەنی بە ناوەکانی، “سالار ڕەمەزانی”، “پژمان ئومێدی”، “شاهین ئاغاوەیسی”، “فەرشاد میری”، “وەحید مێهروەرز”، “نازدار جەمشیدی”، “فەرامەرز ڕۆستەمی”، “عالی ڕۆستەمی”، “ئیمان ڕۆستەمی”.
بە پێی سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم “سالار رەمەزانی” کارمەندی ئیدارەی پەروەردە سەلاس باوەجانی بووە و هەشت هاووڵاتی خەڵکی ئاوای بزمیرئاوای ئەو شارەیان دەستبەسەر کردوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو ٩ هاوڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران، دەستبەسەر کراون و دوای ٣ رۆژ لە دەستبەسەر کرانیان چارەنوسیان ناڕوونە.
سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی دەستبەسەر کراوان بۆ ناوندە ئەمنی و قەزاییەکانی
سەلاسی باوەجانی، سەرپێڵ زەهاو و کرماشان تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەوان لە بەر دەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

ڕزگار بوونی دوو بەندکراوی کورد لە پەتی سێدارە

دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە کە پێشتر بە هۆی کوشتنی ئەنقەست سزای …