سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ڕێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە شاری پیرانشار بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن چالاکوانانی ژینگە پارێز و شاخەوانانی  شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بۆ یادی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت، بە بەشداریی ژینگەپارێزان و شاخەوانانی شارەکانی پیرانشار، سەردەشت، میراوێی شنۆ و بانە، بەڕێوە چوو.

ئەو ڕێوڕەسمە بۆ یادی قوربانیانی کیمیابارنی شاری سەردەشت بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد و دواتـــر لە لایەن “ئەمیر دەباغی” کە یەکێک لە بەرکەوتوانی ئەو کیمیابارانەیە، چەند مۆمێک بۆ یادی قوربانیان هەڵگیرسا.
دواتر پەیامی هاوخەمی ژینگەپارێزان و کافە کتێبی ئەندیشەی پیرانشار لە لایەن “حەیدەر ئەحمەدی” پێشکەش کرا.

دواتر ئەمیر دەباغی پارچە شێعرێک و باسێکی پوخت و پاراوی لەسەر کارەساتەکە پێشکەش کرد.
ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزان و شاخەوانانی شارەکانی کوردستان و هەروەها شێعر و گۆرانی و سروود کۆتایی پێ دێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …