پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەزگای دادوەری ڕژیم حوکمی بەند کردنی سێ هاوڵاتی کوردی پەسەند کرد

سێ هاوڵاتی خەڵکی تەنگیسەر کە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیم لە شاری سنە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەمیر ڕەزایی”، “سیروان ئەرغەوانی”، و “فەرزاد سادقی” خەڵکی گوندی تەنگیسەر،لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە، هەر کامیان حوکمی ٥ مانگ زیندانیان بە سەردا سەپاوە و دەبێ بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان، خۆیان بە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بناسێنن.

ئەم سێ هاوڵاتیە کوردە، ٤ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران و دوای دوو مانگ دەستبەسەری و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەیان، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
ئەو سێ هاوڵاتیە سەرەتا بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون کە دوای نارەزایەتی دەربرین، حوکمەکەیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٥ مانگ کەم کرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …