دوو شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی بەرپرسی لقی ئەنجومەنی نۆژین لە کامیاران

دەستبەسەر کردنی بەرپرسی لقی ئەنجومەنی نۆژین لە کامیاران

هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران ڕۆژی چوار شەممە بەرپرسی لقی ئەنجومەنی “نۆژین” یان دەستبەسەر کردوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” بە ناوی “سیروان ئیبراهیمی” لە شاری کامیاران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هیچ هەواڵێک لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

ئەم چالاکە مەدەنیە، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر بووە و تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی “نۆژین”، لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری نادیار بوونی چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر بوونی “سیروان ئیبراهیمی” بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە ورمێ

ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە سنووری ورمێ ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی …