سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

دەستبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی کورد لە شارەکانی کوردستان

سێ هاوڵاتی کوردی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، شنۆ و کامیاران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “فەردین محەممەدزادە” خەڵکی گوندی “دەلەیلی” سەربە شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە، بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەو.

هەرلەم پەیوەندیەدا ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری شنۆ، هاوڵاتیەکی کوردیان بە ناوی “عیسا ڕەشۆزادە”، خەڵکی ناوچەی دەشتە‌بێڵی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعات پاش هێرش کردنە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “منەت ڕەحمانی”، خەڵکی گوندی “لۆن سادات” سەر بە شاری کامیاران و پاش دەستبەسەرکردنیان، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
ئەم هاوڵاتیە کوردە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، وەکوو مامۆستای زمانی کوردی خەریکی فێرکردنی زمانی کوردی لە گوندەکانی کامیاراندا بووە.

جێگای ئاماژەیە؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٤ی پووشپەڕ، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی “ڕەحیم ئەرشەدی”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …