چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیان له‌ ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە گیانی له‌ده‌ستدا.

بە پێی سەەرچاوەی هەواڵ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌ڕێك به‌ ناوی “هێمن ساڵحپوو” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان و دانیشتووی گوندی “ئاڵۆت”، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، نیشتەجێکراو لە پاسگای سنووریی ” نێوبریتان”، تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “محەممەد حسێنزادە”، خەڵکی گوندی “زڵێ” سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، گیانی لەدەست دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …