سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بەندکراوێکی کورد بۆ قەرەنتینەی زیندانی شاری کرمان گوازرایەوە

بەندکراوێکی سیاسی کورد کە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانی ناوەندیی شاری کرمان دوور خرابوویەوە، ڕەوانەی قەرەنتینەی ئەو زیندانە کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٣ی پووشپەڕ ، “فارۆق شاروێرانی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری کرمانەوە بۆ قەرەنتینەی ئەو زیندانە گوازراوەتوە.
فارۆق شاروێرانی و تاهیر دەروێشی ڕۆژی دووشەممە ٢ ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە زیندانی شاریئ ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری کرمان دوور خرابوونەوە.

 

 

 

 

ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ ئەمیر پەیغامی، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردی حوکمی زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری کرمانیان بە سەردا سەپابو..
شایانی باسە بە پێی ئەو حوکمە، “تاهیر دەرویشی” ٧ ساڵ ، “فارۆق شاروێرانی” و “ئەمیر پەیغامی” هەر کامەیان ٤ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی شاری کرمان بەسەریاندا سەپێندرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …