پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مانگرتنی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی زه‌ینه‌بیه‌ له‌ كامیاران

قوتابیانی قوتابخانەی دواناوەندی کچانەی زەینەبیەی شاری کامیاران دوابەدوای داواکاری دانی تێچووی پەڕەی تاقیکاری لە لایەن جێگری قوتابخانەوە دەستیان دایە مانگرتن.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ژماره‌یه‌ك له‌ كچانی خوێندكاری پۆلی ناوه‌ندی “زه‌ینه‌بیه” له‌ كامیاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پووڵی كردنی سیستمی په‌روه‌رده‌ مانیان گرت.
هەر بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو؛ به‌ر له‌ ده‌ستپێكی یه‌كێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خوێندكارانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌، جێگری مه‌دره‌سه‌كه‌ داوای لێكردوون كه‌ بڕی ٥٠ هه‌زار تمه‌ن له‌بری هه‌زینه‌ی به‌ڵگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان په‌رداخت بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داواكارییه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی نه‌رێنی خوێندكارانه‌وه‌ به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ مانیان گرت.
شایانی باسه‌، خۆ بواردنی خوێندكاران له‌ دانی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ فه‌رماندار و سه‌رۆكی ئاموزش و په‌روه‌رش كه‌ چووبوونه‌ ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه‌، له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م پاره‌یه‌‌ پاشگه‌ز بنه‌وه‌.
لە دوای پاشەکشەی بەرپرسانی قوتابخانە بەرانبەر بە دانی تێچوو، قوتابیان چوونە سەر ڕێ و ڕەسمی تاقیکاریەکە وتاقیکاریان جێبەجێ کرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …