سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: ئێران بە خێرایی خەریکی پیتاندنی یۆرانیۆمە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردان، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی “یوکییو ئامانۆ”، لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئێران خەریکی سازکردنی چەکی ناوکییە.

لە درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ڕژیمی ئێران و داخستنی زۆربەی ڕێگا بازرگانییەکانی وڵاتی ئێران، ڕژیم وەکوو پەرچەکردارێک دژ بە گەمارۆکانی ئەمریکا، خەریکی پەرەپێدانی مووشەکی بالستیک و پیتاندنی یۆرانیۆمە.
یوکییو ئامانۆ هەروەها وتی ساز کردنی چەکی ئەتۆمی ئێران بەشێوەی خێرا و زیاتر لە ڕادەی دیاری کراوی ڕێککەوتننامەی بەرجامە و ئەوەش مەترسی زۆری بۆ ئێران بەدواوەیە.
ڕژیمی ئێران لەم ماوەی پێشوودا سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام بڕیاریداوە کە تا کاتی جێبەجێ کردنی خاڵەکانی بەرجام و و لابردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران لە ڕێککەوتنی بەرجام دەمێنێتەوە.
“یوکییو ئامانۆ” لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران چەندین جار تووشی هەڵە و لادان بووە لە بڕیارەکانی بەرجام ، بەلام بۆ مانەوە و بەرژەوەندی خۆی واباشترە کە لە بەرجامدا بمێنێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …