پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

مامۆستایەکی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

مامۆستایەکی خەڵکی دیواندەرە کە لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە پاییزی ساڵی ڕابردو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە، حوکمی زیندانی کردنی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی جۆزەردان ئومید شامحەمەدی مامۆستای خەڵکی شاری دیواندەرە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ زیندانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ، ئومید شامحەمەدی دوای دەستبەسەرکران بۆزیندانی ناوەندی شاری سنە گوازراوەتەوە.
ئومید شامحەمەدی، ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو، ئێوارەی رۆژی ٢١ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دوایی ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئومید شامحەمەدی بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی مانگی خەزەڵوری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …